ڕوانگە - لە بارەی شەهیدبوونی دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایشەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم، ڕایگەیاند:" زۆر دڵگرانین بە شەهیدبوونی دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش و جەختیشدەکاتەوە، هێزە ئەمنییەکانمان بە هەموو تواناوە لەهەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد:" زۆر دڵگرانین بە شەهیدبوونی دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش کە لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکدا لە ناوچەی قەرەداغ لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کراونەتە ئامانج، هاوخەمی لەگەڵ خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزیان و هەموو هەڤاڵانیان لە هێزەکانی ئاسایش دەردەبڕین.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم، ئاشکرایشیکرد:"لە دوای رووداوەکەوە هێزە ئەمنییەکانمان بە هەموو تواناوە لەهەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەکان و بەردەوامیش دەبن تا ئەو کاتەی ئەم گروپە چەکدارە لە یاسادەرچووەوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.